كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن هێزه‌كانیان پیاوێكی چه‌كداری فه‌ڵه‌ستینییان ده‌ستگیر كردووه له ڕێگای سوریاوه خۆی خزاندوه‌ته‌وه ناوچه‌ی به‌رزاییه‌کانی جوڵان كه له ژێر كۆنترۆلی ئیسرائیل دایه.
ڵێپرسراوان ده‌ڵێن پیاوه ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌كه له كامپی په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه‌وه له سوریاوه هاتووه. ئه‌و له په‌رژینێكی سنورییه‌وه نزدیك به دانیشتوانی كێلگه‌ی هه‌زه‌كه هاتووه ژووره‌وه له پاسگای له‌شكه‌ری ئیسرائیلی ته‌قه‌ی كردووه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر بكرێت، هیچ زیانێك رانه‌گه‌یندراوه.
كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن پیاوه‌كه به لێكۆڵینه‌رانه ووتویه ئه‌و پلانێكی هه‌بووه له ڕ‌فاندنی سه‌ربازێكی ئیسرائیلی و بردنی بۆ سوریا. ئاژانسه‌كانی ده‌نگوباس ده‌ڵێن كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل پیاوه‌كه‌یان به یه‌كێك له میلیشیاكانی فه‌تح ناساندووه.