چه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیره وێنه‌ی جێفری ئه‌یك ی بڵاوكرده‌وه كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له به‌غدا فڕێندرابوو.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، كۆنتراكته‌رێکی ئه‌مه‌ریكی فڕێنراو له وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌ركه‌وت. ئه‌و بارمته گیراوه داوای له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد، له پێناو ڕزگاركردنی ژیانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یاخیبوان‌دا بكه‌ن.
له واشنتۆن، کۆشکی سپی ده‌ڵێت ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به خێزانی ئه‌و سیڤیڵیه ئه‌مه‌ریکیه کردووه که له ده‌زگایه‌کی ئاو پاکژکردن له نزیک به‌غدا فڕێندراوه. هه‌روه‌هاوه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا - خانم كۆنده‌لیزا رایس گوتویه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی ئازادكردنی ده‌ده‌ن.
جێی باسه، به‌ڕێز ئه‌یک خاوه‌نی کۆمپانیایه‌کی بنکه له ئه‌مه‌ریکایه که ئاوی بوتڵ دروست ده‌که‌ن و له به‌غدا کاری ده‌کرد تاوه‌کو ده‌زگایه‌کی هاوشێوه دابمه‌زرێنێت. جێفری ئه‌یک یه‌که‌م ئه‌مه‌ریکیه که له پایزه‌وه به بارمته فڕێندرابێت.
هاوكات، ده‌سه‌ڵاتدارانی رۆمانی ده‌ڵێن ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌و یاخیبوانه‌وه كردووه كه له مانگی ڕابووردودا، سێ ڕۆژنامه‌وانی رۆمانیان فڕاندووه و ئێستاكه هه‌وڵی ڕزگاركردنیان ده‌ده‌ن.