ئه‌نجومه‌نی گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان په‌یمانێکی جیهانیان بۆ دژایه‌تی کردنی تیرۆرزمی ناوه‌کی قبوڵ کردووه.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌رچوو، بانگه‌شه‌ی ووڵاتانی جیهانی ده‌کات ئه‌و په‌یمانه ئیمزا بکه‌ن و جێبه‌جێی بکه‌ن. جێی باسه، ئه‌م بڕیاره ده‌بێت 22 ووڵات مۆری بکات، پێش ئه‌وه‌ی کاری پێبکرێت.
به پێی ئه‌و په‌یمانه، حکومه‌تی ئه‌و ووڵاتانه لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێکدا بکه‌ن که به شێوه‌یه‌کی نا یاسایی ده‌زگا و که‌لوپه‌ی ناوه‌کی هه‌یه؛ هه‌روه‌ها داوا له ووڵاتانی جیهان ده‌کات هاوکاری یه‌کتری بکه‌ن و زانیاری ئاڵوگۆڕ بکه‌ن.