سه‌ردانی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ڕوودانی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له به‌غدا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه پایته‌ختی عێراقی هه‌ژاند، له کاتێکدا که کاربه‌ده‌ستێکی باڵای ئه‌مه‌ریکی سه‌ردانی ووڵاته‌که ده‌کات.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا رۆبه‌رت زۆوڵک سه‌ردانی شاری فه‌للوجه‌ی کردووه تاوه‌کو له نزیکه‌وه هه‌وڵه‌کانی بیناکردنه‌وه‌ی شاره‌که بپشکنێت که پێشتر شوێنی حه‌شارگه‌ی یاخیبوان بووه. له پاشدا، به‌ڕێز زۆوڵک له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی و ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری سه‌رۆک وه‌زیر کۆبۆوه.
هاوکات له ماوه‌ی زنجیره ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی جودا له به‌غدا، به لایه‌نی که‌مه‌وه پێنج عێراقی کوژراوه و هه‌شت عێراقی و چوار کۆنتراکته‌ری ئه‌مه‌ریکی بریندار بووه. هه‌روه‌هاش له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ڕایگه‌یاندووه که‌وا له ماوه‌ی پێکدانێکی ناوچه‌ی رومادی، سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی کوژراوه.
هه‌روه‌هاش له نزیک شاری که‌رکوک، نۆ پۆلیس گیانیان له ده‌ستداوه کاتێک که هه‌وڵی پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بۆمبێکیان داوه.
له لایه‌کی تره‌وه، چه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیره وێنه‌یه‌کی ڤیدیۆیی کۆنتراکته‌رێکی ئه‌مه‌ریکی بڵاوکردۆته‌وه که له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا له نزیک به‌غدا فڕێندرا بوو. له وێنه ڤیدیۆییه‌که‌دا، کۆنتراکته‌ره ئه‌مه‌ریکیه‌که داوا له کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکی ده‌کات ... له پێناو ڕزگارکردنی ژیانی، گفتگۆ له‌گه‌ڵ یاخیبوان‌دا بکه‌ن. کۆشکی سپی رایگه‌یاندووه که‌وا په‌یوه‌ندییان به خێزانی ئه‌و بارمته‌یه‌وه کردووه.