به‌ڕێز دۆناڵد ڕامسڤڵد ده‌ڵێت زۆر گرنگه كه‌وا حكومه‌تی نوێی عێراقی كه‌سی شاره‌زا و لێهاتوو بۆ به‌ڕێوبردنی كاری وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ست نیشان بكات و له‌و ڕه‌وشه په‌شێوییه نا پێویسته خۆیان دووربخه‌نه‌وه.
به‌ڕێز ڕامسڤڵد ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له ماوه‌ی سه‌ردانێكی كتوپڕدا بۆ عێراق ئه‌م تێبینیانهیدابوو.
به‌ڕێز ڕامسڤڵد له ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق، به جودایی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كاتی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆك وه‌زیری نوێی كاتی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری كۆبۆته‌وه.
دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبونه‌وانه، به‌ڕێزان تاڵه‌بانی و ئه‌لجه‌عفه‌ری گوتیان به‌ڕێز ڕامسفڵدیان دڵنیا كردۆته‌وه له‌وه‌ی كه به‌و په‌ڕی توانایانه‌وه هه‌وڵی نه‌مانی فرت و فێڵ و كاری گه‌نده‌ڵی و پێك هێنان و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی ده‌ستوری له كاتێكی دیاریكراودا ده‌ده‌ن.
هه‌ندێ له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستی سیاسی ژماره‌یه‌ك له لایه‌نه سیاسیه‌كان نیشانداوه كه ده‌بنه هۆی ژێركه‌وتنی كاره‌كانی دژ به یاخیبوان.
دۆناڵد ڕامسڤڵد دوا به دوای ئه‌م كۆبونه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی و سه‌ربازه ئهمهریكیهكانیشدا ڕێكخست.
له هه‌مان كاتدا، ئۆتۆمبیلێك له شاری موسڵی باكوری عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه كه ئامانجه‌كه‌ی كاروانێكی ئه‌مه‌ریكی تێپه‌ڕبوو به‌و ناوه‌دا بووه. له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌شدا، پێنج كه‌سی سیڤیڵ كوژراوه و چوار كه‌سی دیكه بریندار بووه. دوا به دوای ڕوودانی ئه‌و هێرشه‌ش، بۆمبێكی تر ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ قوربانیه‌كی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.