ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، دوو ئۆتۆمبیل له به‌رده‌م ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی كامپێكی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له خۆرئاوای عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه.
ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان له شارۆچكه‌ی قائیم ی نزیك سه‌ر سنور ڕاده‌گه‌یه‌نن دوو كارمه‌ندی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له ماوه‌ی ئه‌و هێرشه‌دا بریندار بووه. قسه‌كه‌رێكی له‌شكری له به‌غدا گوتویه‌تی كاربه‌ده‌ستان هێشتا زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه كۆده‌كه‌نه‌وه.
هاوكات، هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی به پشتیوانی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كان له ناوه‌ندی به‌غدا ده‌یان گومانلێكراوی یاخیبویان ده‌ستگیركردووه. له‌شكری ئه‌مه‌ریكیش له ماوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوكردۆته‌وه كه‌وا زیاتر له 500 سه‌رباز و پۆلیسی عێراقی به‌شداری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌یان كردووه.