رێوڕه‌سمی پرسه گێڕانی پاپا جۆن پۆڵ زۆر به وردی نه‌خشه‌ی بۆ دانرابوو كه به‌ڕێكوپێكی ده‌ست پێ بكا و كۆتایی پێ هێات له‌گه‌ڵ چه‌ندین ڕێوڕه‌سمی ئاین له مه‌یدانی St. Peter
پیاوانی ئاینی پایه‌به‌رز و هاورێكانی پاپا سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له باسلیكا كۆبونه‌وه له ده‌مێكدا كه ته‌رمی پاپا له ناو تابوتێكی داری ساده‌دا دانرابوو و جلوبه‌رگی ئاوریشمی سپی به‌ده‌م و چاویان درابوو.
پاشان تابوتی داخراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی دێره‌كه برا بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ی گشتی له سه‌ر بكرێ. چوارهه‌زار پیاوانی به‌رزی ئاینی و ئه‌ندامانی ماڵباتی پاشا‌كان و سه‌رۆكانی حكومه‌ت له‌سه‌رانسه‌ری جیهان له ده‌وروبه‌ری به‌سه‌لیكا وه‌كو ڕێز لێنان دانیشتن.