له كاتێكدا كه جیهان خۆی بۆ پرسه‌ی پاپا جۆن پۆڵ ئاماده ده‌كات، له به‌غدای پایته‌خستی عێراق...كرسچیانه كاتۆلیكیهكان تاوه‌كو دره‌نگانێكی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له كه‌نیسه‌ی سه‌ینت جۆزێفی كلدانیه‌كان كۆبوونه‌وه.
پرسه‌گێڕان و قه‌شه و ڕێبه‌رانی ئاینی كه‌نیسه‌كه به ته‌رتیل و لاوانه‌وه مه‌راسیمی پرسه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد.
جێی باسه، ژماره‌یه‌ك مه‌لای موسوڵمانه‌كان ئاماده‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوون.
له‌م باره‌یه‌وه، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا سكۆت بۆب ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و شایان ره‌شید پێشكه‌شی ده‌كات.