كۆشكی سپی ئه‌ندامانی شاندی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ئاشكرا كرد كه له رۆژی هه‌ینی‌دا به‌شداری پرسه‌ی پاپا جۆن پۆڵ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك بوش به هاوه‌ڵی سه‌رۆكه‌كانی پێشوو، بیڵ كلنتۆن و جۆرج ئه‌یچ ده‌بلیو بوش و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆنده‌لیزا رایس و خانمی یه‌كه‌م لۆرا بوش ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ره و ڕۆما به‌ڕێده‌كه‌وون.
كۆشكی سپی ڕاشیگه‌یاند كه‌وا سه‌رۆك بوش پێش ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیتاڵی سیڵڤیۆ به‌رلوسكۆنی و ڕێبه‌رێكی تری بیانی‌دا كۆده‌بێته‌وه.
جێی باسه، پاپا جۆن پۆڵ هه‌رده‌م ڕه‌خنه‌ی له شه‌ڕی عێراق و ده‌ستدرێژییه‌كانی دژی زیندانیه عێراقیه‌كان ده‌گرت كه له‌ژێر ده‌ستی ئه‌مه‌ریكیه‌كاندا ئازار و ئه‌شكه‌نجه دراون.
به‌ڵام سه‌رۆك بوش له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ندین جار باسی له قاره‌مانێتی هه‌وڵه‌كانی پاپا بۆ ئازادی مرۆڤ ده‌كرد و چه‌ندێك كاریگه‌ری له سه‌ر ملیۆنه‌ها كه‌س هه‌بووه.