كاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق، یاریده‌ده‌رێكی باڵای پیلانگێڕی تیرۆرست ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوییان ده‌ستگیر كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تت پرێس ڕایگه‌یاند كه‌وا به‌ڕێز ماتی‌و واكسمان - یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری به‌رگری بۆ كاروباری زیندانیكراوان ده‌ڵێت ئه‌و گومانلێكراوه كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی و ئوردونیه له كۆتایی ساڵی 2004 دا گیراوه. به‌ڕێز واكسمان ده‌ڵێت ئه‌و گومانلێكراوه وه‌ك لایه‌نێكی نێوه‌ند بۆ گروپه تیرۆركارییه‌كانی عێراق و زه‌رقاوی كاری كردووه.
هاوكات له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا به‌هۆی دوو هێرشی ئۆتۆمبیل ته‌قینه‌وه له شاری سامه‌را و باشوری شاری كه‌ركوك، هه‌شت كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
له لایه‌كی تره‌وه، سه‌رۆكی یۆكرانی ڤیكتۆر یوشه‌نكۆ ڕایگه‌یاندووه كه‌وا له ناوه‌ڕاستی مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوودا سه‌ربازه‌كانی له عێراق ده‌كشێنێته‌وه. هه‌روه‌ها حكومه‌تی بولگاریش گوتویه‌تی كه‌وا ده‌یه‌وێت هه‌ر هه‌موو 460 سه‌ربازه‌كه‌ی له عێراقدا تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ بكشێنێته‌وه.