بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له باكوری سوماترای ووڵاتی ئه‌نده‌نووسیای داوه. زانایان ده‌ڵێن ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه به پێوانه‌ی ره‌خته‌ر 8.2 پله بووه و ئه‌مه‌نده به‌هێز بووه كه له‌وانه‌یه ببێته‌وه هۆی دروست بوونی شه‌پۆله‌كانی سونامی.
هه‌ندێ له شاره‌زایانی سونامی داوایان له دانیشتوانی سه‌ر كه‌ناری ده‌ریاكان كردووه كه له ماوه‌ی 1000 كم له كه‌ناره‌كانه‌وه ده‌ژین، ماڵه‌كانیان جێ بهێڵن.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌نده‌نوسیا و تایله‌ند و سیریلانكا و هندستان هۆشداری ووڵاتانیان داوه كه له‌وانه‌یه شه‌پۆله‌كانی سونامی هه‌ڵبكات.
ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ش له دووری 200 كم له باكوری خۆرئاوای سیبۆلگای سوماترا له كاتژمێر یانزده‌ی شه‌و به كاتی ناوخۆی ئه‌نده‌نوسیاڕوویداوه.