په‌یامی سه‌رۆكایه‌تی: نه‌ورۆز
مارسی ساڵی 2005
من پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه ئاهه‌نگ به جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه ده‌گێڕن.
نه‌ورۆز هاتنی ساڵێكی نوێیه و جه‌ژنی ژیان ڕاده‌گه‌یه‌نێ و هه‌میشه هه‌لێك بووه بۆ ڕابواردنی كات له‌گه‌ڵ خانه‌واده و دۆست و هاوڕێكان بۆ چێژ وه‌رگرتن له جوانی سروشت.
زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان كه ڕه‌گ و ڕیشه‌یان بۆ ئێران و عێراق و ئه‌فغانستان و پاكستان و ئازه‌ربه‌یجان و توركیا و ئاسیای ناوه‌ند ده‌گه‌ڕێته‌وه، جه‌ژنی ئه‌م هه‌ڵكه‌وته ده‌گێڕن بۆ پاراستنی به‌جێماوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی تاوه‌كو دڵنیا بن له‌وه‌ی كه دابونه‌ریت و كه‌لتوری خۆیان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بگوێزنه‌وه و به‌جێ‌ی بهێڵن.
ئه‌م بۆنه‌یه ئه‌وه‌ش ده‌هێنێته‌وه بیری ئه‌مه‌ریكاییه‌كان كه‌وا بوونی ئه‌م تێكه‌ڵیه له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا، نیشتمانه‌كه‌مانی به‌هێزتر و باشتر كردووه.
من و لۆرا باشترین ئاره‌زوومان بۆ ئاشتی و سه‌ربه‌رزی به بۆنه‌ی ساڵی نوێوه پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
جۆرج ده‌بلیو بوش.