Accessibility links

سه‌‌رۆك بوش: شه‌‌ری عیراق بوته هۆی هاندانی ریفۆرمی دیموكراتی - 2005-03-19


سه‌‌رۆك بوش ده‌‌لێت سه‌‌ركه‌‌وتنی له‌‌شكری ئه‌‌مریكی به‌‌سه‌‌ر رژێمی سه‌‌دام حوسێن له عیراق بۆته هۆی هاندانی ئه‌‌نجامدانی ریفۆرمی دیموكراتی له سه‌‌رانسه‌‌ری رۆژهه‌‌لاتی ناوه‌‌راست. سه‌‌رۆك بوش ئه‌‌م ئاخاوتنانه‌‌ی كرد له گوتاری رادیۆی حه‌‌فتانه ئه‌‌مرۆ شه ممه، كه هه‌‌روه‌‌ها دووه‌‌مین سالیادی ده‌‌ستپێكردنی شه‌‌ری عیراقه. سه‌‌رۆك گوتی فه‌‌له‌‌ستینیه‌‌كان رێچكه‌‌ی كۆنی توندوتیژی ده‌‌شكێنن و به سه‌‌دان هه‌‌زار لوبنانی داوای مافی سه‌‌روه‌‌ری و دیموكراتی ده‌‌كه‌‌ن. سه‌‌رۆك هه‌‌روه‌‌ها باسی ئه‌‌فغانستانی كرد، كه ئیستا ژن له‌‌و وولاته ده‌‌توانن ده‌‌نگ بده‌‌ن.

XS
SM
MD
LG