به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، چاودێران وایان پێشبینی ده‌كرد سه‌روه‌ختی پاش هه‌ڵبژاردن بۆ عێراقییه‌كان و بۆ سازدانی هاوبه‌ندی له نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌روا سانا نه‌بێت. ئاماژه‌كانی ئه‌مڕۆ ئه‌و راستییه نیشان ده‌ده‌ن به تایبه‌تی له‌و روانگه‌یه‌وه‌ی كه رۆژی 16 ی سێ وه‌ك بڕیاره ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق كۆبێته‌وه به‌ڵام هێشتاش هیچ هاوبه‌ندیه‌ك له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقدا دروست نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح مێزگردێكی له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌داری دێرینی كورد، و مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سازداوه.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی مێزگرده‌كه، كلیكی ئه‌م ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.