خانه‌واده شیوه‌ن گه‌ڕه‌كان له باكووری عێراق له به‌خاكسپاردنی ده‌یان له‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه خۆدكوژییه‌كه كوژرابوون، له‌به‌ر نیگه‌رانی ئه‌وه‌ی هێرشییان بكرێته سه‌ر پلانه‌كه‌یان ڕاگرتووه.
ڕێبه‌ره ئاینیه‌كان ده‌ڵێن خانواده‌كان و سیاسه‌تمه‌داره‌كان په‌سه‌ندی ئه‌وه‌یان كردووه، پرسه‌ی تایبه‌تی له سه‌رانسه‌ری شاری موسڵ دا بگرن. بڕیاره‌كه له كاتێكدا دێت تۆپێك كه‌وتوه‌ته نزیك مزگه‌وتێكی شیعه‌كان كه ته‌قینه‌رێكی خودكوژ له رۆژی پێنچ شه‌ممه خۆی ته‌قاندوه‌ته‌وه و 47 كه‌سی كوشتبووه و فه‌ر‌ه‌تر له 80 كه‌سیش بریندار كردبوو.
وه له به‌ره‌ی رامیاریدا، هاوبه‌ندی سه‌ره‌كی شیعه‌كان، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 مانگی یه‌ك زۆرینه‌یان به‌ده‌ست هێناوه، له قۆناغی دوایی گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێكن له‌گه‌ڵ رێبه‌ره كورده‌كان بۆ پێكهێنانی هاوبه‌ندییه‌ك پێش یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئاینده‌دا.
له لایه‌كی تره‌وه، رۆژنامه‌یه‌كی پۆلۆنی له زاری وه‌زیری به‌رگری جیرزی سماژونسكی وه ده‌ڵێت پۆلۆنیا له مانگی 7 چه‌ند سه‌د له هێزه‌كانی له عێراق ده‌كشێنێته‌وه.