له‌شکری ئیسرائیلی ده‌ڵێت سه‌ربازه‌کان ته‌قه‌یان له چه‌کدارێکی فه‌له‌ستینی کردووه و کوشتویانه و ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی که کرابۆوه سه‌ر شاری جه‌نین له که‌ناری خۆرئاوا.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن سه‌ربازه‌کان ماڵی ئه‌و چه‌کداره‌یان ڕووخاندووه که ئه‌ندامی گروپی جیهادی ئیسلامی ڕادیکاڵ بووه و په‌یوه‌ندی به هێرشه خۆکوژییه‌که‌ی مانگی ڕابووردوی ته‌ل ئه‌بیبه‌وه هه‌بوو که تیایدا پێنج ئیسرائیلی کوژرا.
ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌م دواییه‌ش ئه‌نجامدانی ووتوێژه‌کانی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌کان ئاڵۆزتر ده‌کات تاوه‌کو ئاسایشی دوو شاری که‌ناری خۆرئاوا بدرێته‌وه ده‌ست فه‌له‌ستینیه‌کان که کاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوولا ده‌ڵێن دانوساندنه‌کان بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاسایش هێشتا وه‌ستاوه.