ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن یاخیبوان ته‌قه‌یان له سێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس کردووه و یه‌کێکیان سه‌رۆکی بنکه‌ی پۆلیسی ناوه‌ندی به‌غدا بووه.
پۆلیس ده‌ڵێت چه‌کداران له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلێک کرد که ئه‌فسه‌ره‌کانی پۆلیسی تیادا بوو له کاتێکدا که به‌ره‌و سه‌ر کار ده‌ڕۆیشتن.
ئه‌م هێرشه‌ش له ڕۆژی دوای هێرشه خۆکوژییه‌که‌ی گروپێکی تیرۆرستی سه‌ر به ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و هۆتێلێک که خۆرئاواییه‌کان تیادا ده‌مێنننه‌وه و له ئه‌نجامدا 3 که‌س کوژرا.
هه‌روها له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، کاربه‌ده‌ستانی عێراق ته‌رمی 41 که‌سیان له دوو شوێنی جودا دۆزیوه‌ته‌وه. هه‌ندێکیان له ناوچه‌ی قائیم ی نزیک سنوری سوریا بوون و ئه‌وانی دیکه له نزیک له‌تیفیه‌ی باشوری به‌غدا بوون.
له ڕووداوێکی تردا له به‌غدا، وه‌زیری پلان دانانی عێراقی مه‌هه‌دی ئهلحهفید له هێرشی خۆکوژی ڕزگاری بوو پاش ئه‌وه‌ی چه‌کداران ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیله‌که‌ی کردبوو و له ئه‌نجامدا دوو له پاسه‌وانه تایبه‌تیه‌کانی گیانیان له ده‌ستدا. هاوکات سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له به‌غدا کوژرا.