وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن له عه‌ممان ده‌ڵێت ئه‌و كارگوزاره كه ناوی ئیبراهیم ئه‌لمه‌حه‌ره‌مه له دره‌نگانێكی هه‌فته‌ی ڕابوردودا فڕێندرا. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن فڕێنه‌رانی بۆ ئازادكردنی داوای 250 هه‌زار دۆلاریان كردووه.
تاوه‌كو ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی ئه‌و گروپه نازانرێت كه ئه‌و ووڵاتیه ئوردونیه‌ی فڕاندووه.
برای ئه‌و فڕێنراوه‌ش كه ناوی (ته‌ها) یه له مانگی هه‌شتی ڕابوردودا فڕێندرا بوو، به‌ڵا پاش ئه‌وه‌ی خێزانه‌ی بڕی 50 هه‌زار دۆلارییان بۆ ئازادكردنی دابوو، ڕزگار كرا.
جێی باسه، خه‌ڵكانی بیانی به به‌رده‌وامی له عێراق ده‌فڕێن و زۆربه‌یان له پێناو ده‌ستكه‌وتنی پاره‌دایه و تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین ئوردونی فڕێندراوه و له پاشدا ئازاد كراون.