حکومه‌تی کاتی عێراق حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاویان بۆ 30 ڕۆژی دیکه درێژ کردۆته‌وه، ئه‌مه له کاتێکدا که سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیه‌کان و هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان له دژی یاخیبوان توندتر کردۆته‌وه.
حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی که بۆ یه‌که‌م جار له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ڕابووردودا ڕاگه‌یه‌ندرا، تاوه‌کو 31 مانگی ئازار له هه‌موو ناوچه‌کانی عێراق جگه له ناوچه کوردییه‌کان له باکور ده‌چه‌سپێنرێت. به پێی یاسای ته‌نگه‌تاوی، کاربه‌ده‌ستان ده‌سه‌ڵاتی زیاتریان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاتوچۆ له هه‌ندێ شوێندا قه‌ده‌غه بکه‌ن.
ئه‌م بڕیاره‌ش دوای ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیل له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆ له به‌غدا هات که بووه هۆی کوشتنی پێنج ئه‌فسه‌ری پۆلیس و برینداربوونی پێنجی دیکه.
هه‌روه‌ها ئۆتۆمبیلیکی دیکه له به‌رده‌م بنکه‌یه‌کی پۆلیسی شاری به‌عقوبه له باکوری به‌غدا ته‌قیه‌وه‌ته‌وه و بۆته هۆی کوشتنی یه‌ک که‌س و برینداربوونی 14 که‌سی دیکه. له نزیک شاری که‌رکوکیش، یاخیبوان بۆرییه‌کی نه‌وتیان ته‌قاندۆته‌وه.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکیش ده‌ڵێت سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا و له ماوه‌ی چه‌ند ڕووداوێکی جودادا گیانیان له ده‌ستداوه.
له لایه‌کی تره‌وه، ڕۆژێکی دیاریکراو بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی نوێی عێراقی دانه‌نراوه. سیاسه‌تمه‌داران پێشتر ده‌یانگوت که‌وا له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوودا کۆ ده‌بنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی دانوساندنه‌کان له نێوان لایه‌نه جیاجیاکاندا، کۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌نجام نادرێت.