پاپا جۆن پۆل پاش ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی بۆ كرا، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی رۆما ده‌مێنێته‌وه.
له ماوه‌ی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی شه‌وی پێنج شه‌ممه‌دا، پزیشكه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی جێمێڵی له رۆما، بۆری هه‌ناسه‌دانه‌یان له ملی پاپادا داناوه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ جاری دوه‌م برایه‌وه نه‌خۆشخانه له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا.
كاربه‌ده‌ستانی ڤاتیكان ده‌ڵێن نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه 30 ده‌قیقه‌ی خایاندووه و سه‌ركه‌وتوو بووه و دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه پاپا هۆشی هاتۆته‌وه به به‌ر خۆیدا.
پاپا پێشتر بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ له نه‌خۆشخانه‌دا مایه‌وه به‌هۆی ئه‌و كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانه و هه‌ڵامه‌ته‌ی كه توشی بوو بوو. هه‌روه‌ها نه‌خۆشی پاركه‌نسن یشی هه‌یه.
كاسۆلیكه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له كه‌نیسه‌كاندا، نوێژ و دوعا بۆ پاپا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك بوش‌یش به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و هیوا ده‌خوازێت پاپا به زووترین كات چاك ببێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاری كه‌نیسه و هه‌موو كاره مرۆڤایه‌تیه‌كانی تر.