یاخیبوان له عێراق له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، هێرشی نوێیان کردۆته سه‌ر پۆلیسی عێراق و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیه‌کان و له ئه‌نجامدا 17 که‌س کوژراوه.
شایه‌تحاڵی ڕووداوه‌کان ده‌ڵێن له شاری تکریتی باکوری عێراق، هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به جل و به‌رگی پۆلیسه‌وه، ئۆتۆمبیلێکی جۆری لادای لێخوڕیوه و خۆی کردووه به ناو بنکه‌ی پۆلیسی تکریت و خۆی ته‌قاندۆته‌وه. له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌شدا 12 که‌س کوژراوه و 35 که‌س برینداره و نزیکه‌ی 12 ئۆتۆمبیلێش گڕی تێبه‌ربووه.
له ئیسکه‌نده‌رییه‌ی باشوری پایته‌ختیش و له نزیک کاروانێکی پۆلیسه‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕوویداوه و بۆته هۆی له ده‌ستدانی گیانی دوو پۆلیس و که‌سێکی سیڤیڵ.
سه‌رباری به‌رده‌وامی توند و تیژییه‌کان به‌رامبه‌ر به پۆلیسی عێراقی، نزیکه‌ی 2000 سه‌ربازی نوێ که 46 له‌وانه ژنن، له‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆرسی مه‌شق و ڕاهێنانی پۆلیسیان له سلێمانی و به‌غدا ته‌واو کردووه.
هاوکات، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت له ماوه‌ی دوو هێرشی جودا له باکوری به‌غدا دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی گیانیان له ده‌ستداوه و دوانی تریش بریندار بوون.