سه‌رۆكی ڕوسیا ڤلادمیر پوتن گوتی ئه‌و دڵنیایه كه ئێران هه‌وڵ نادات چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م بێنێ و به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاری ناوكی له‌گه‌ڵ تاران‌دا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له مۆسكۆ به‌ڕێز پوتن گوتی دواهه‌نگاوی ئێران نیشان ده‌دات كه ناخوازێ چه‌كی ناوكی به‌رهه‌م بێنێ.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه به‌ته‌مایه سه‌ردانیش ئێران بكات. كاربه‌ده‌ستانی ئێران له رۆژی پێنج شه‌ممه ڕایان گه‌یاند ئه‌وان رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ مۆسكۆ مۆر ده‌كه‌ن بۆ كڕینی سوته‌مه‌نی بۆ بنكه‌یه‌كی ناوكی خۆیان به‌و مه‌رجه‌ی كه تاران سوته‌مه‌نیه به‌كار هێنراوه‌كه بگه‌ڕێنته‌وه بۆ ڕوسیا.
به‌ڕێز پوتن گوتی مۆسكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی له هه‌موو هه‌نگاوێكدا له‌ناویاندا وه‌زه‌ی ناوكیش. وه ئه‌م تێبینیانه‌یش ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كرملن دا له كاتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئێران حه‌سه‌ن ڕووحانی.
شایانی باسه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان ئێران تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی كه ئێران هه‌وڵ ده‌دات چه‌كی ئه‌تۆمی دروست كات و ڕه‌خنه له ڕوسیا ده‌گرێ كه یارمه‌تی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران ده‌دات.