ئه‌مڕۆ هه‌ینی یاخیبووان له به‌غدا هێرشیان كردۆته سه‌ر موسڵمانه شیعه‌كان له ده‌می كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌ڕاسیمی عاشوورا.
پۆلیسی عێراقی و كاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ڵێن به‌لایه‌نی كه‌م 24 كه‌س كوژراون و به‌ده‌یانی تریش برینداربوون له چوار هێرشی جیاجیادا.
له دووان له‌و هێرشانه تهقینهری خۆكوژ نزیك بونه‌وه له نوێژكه‌ران له كاتێك له نوێژی هه‌ینی ده‌رده‌چوون له دوو مزگه‌وتدا و خۆیان ته‌قانده‌وه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن سێیه‌م هێرش به گولله هاوه‌ن بووه كه له قاوه‌خانه‌یه‌كی نزیك مزگه‌وتی شیعه‌كان و چواره‌م هێڕش له خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی عێراقی و گاردی نیشتمانی ڕووی داوه.
شایانی باسه مزگه‌وته‌كان پڕبوون له نوێژكه‌رانی شیعه بۆ ڕێزلێنان له شیوه‌نی یادی ئمام حسێن كه كچه‌زای پێخه‌مبه‌ر محه‌مه‌ده و ڕۆژی شه‌ممه ڕۆژی عاشوورایه.
هه‌روه‌ها ئه‌و هێرشانه ڕۆژێك پاش دوا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هات كه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره شیعه‌كان به‌ده‌ستیان هێناوه.