له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی مین له ڕێگای نێوان حه‌ویجه - كه‌ركوك بووه هۆی بریندار بوونی حه‌وت پاسه‌وانی نیشتمانی عێراقی.
حاڵه‌تی دوان له‌و پاسه‌وانانه له مه‌ترسیدایه. هێزه‌گانی گاردی نیشتمانی عێراقی و هێزه‌كانی هاوپه‌یمان دوا به دوای ئه‌و هێرشه ده‌ستیان كرد به هه‌وڵێكی پشكنین له‌و ناوچه‌یه‌دا.
له‌م باره‌یه‌وه، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا یه‌حیا به‌رزنجی ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.