ڕێبه‌رانی ئێرانی سه‌رخۆشیان له خێزانی ئه‌و 59 قوربانیه كردووه كه له ماوه‌ی ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له مزگه‌وتێكی تاران له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا گیانیان له ده‌ستدا.
ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی و سه‌رۆك موحه‌ممه‌د خاته‌می ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕاگه‌یاندنی جودایان بڵاوكرده‌وه و به‌ڵینیان دا به‌وه‌ی كه به باشترین شێوه چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ زیاتر له 200 بریندار دابین بكه‌ن و گوتیشیان لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و ئاگر كه‌وتنه‌وه‌یه به‌رده‌وامه. به‌ڵام ڕاگه‌یه‌ندراوه كه به‌هۆی سوتانی په‌رده‌یه‌ك یاخود سه‌رپۆشی ئافره‌تێك به سۆپا، ئه‌و ئاگره كه‌وتۆته‌وه.
ئه‌وه‌بوو له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا و له ماوه‌ی كاتی نوێژی ئێواره‌دا، ئاگر له به‌ژی ژنانی مزگه‌وتێك كه‌وته‌وه. شایه‌تحاڵی ڕووداوه‌كه ده‌ڵێن گڕه‌كه زۆر به خێرایی بڵاوبۆوه و بووه‌ته هۆی كوشتنی ده‌یان كه‌س و بریندار بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كه باوه‌ڕ ده‌كریت به‌شی زۆریان به‌هۆی ڕاكردنیان له ترس ڕووداوه‌كه كه‌وتونه‌ته ژێر پێوه.