كۆریای باكوور داوای ووتووێژێكی ڕاسته‌وخۆ ده‌كات له‌گه‌ڵ ووڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ر له شیانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ووت‌وێژی شه‌ش لایه‌نه سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوكییه‌كانی پیۆنگیانگ.
کاربه‌ده‌ستێكی باڵای كۆریای باكوور له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك به رۆژنامه‌ی كۆریای باكوور (هانكایرۆی) گوت كه ئه‌گه‌ر واشنتۆن بیه‌وێت ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پیۆنگیانگ ووتووێژ بكات، ئه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گۆڕانكاری به‌وه ده‌هێنێ كه پێی گوتی" سیاسه‌تی دوژمن كارانه" له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور.
ئه‌و لێدوانه‌ش كه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌نجام درابوو، ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاو كرایه‌وه.