له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، ئۆتۆمبیلێک له ناوه‌ندی به‌غدا ته‌قیوته‌وه و بۆته هۆی کوشتنی دوو که‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌کی تر.
پۆلیس و کارمه‌ندانی ده‌زگای ئاگر کوژێنه‌وه ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌که له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ندی به‌غدا. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن بۆمبه‌که هه‌ر له پاش تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبیلێکی له‌شکری ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌و ناوچه‌یه‌دا به کۆنتڕۆڵ ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
له باشوری به‌غداش، پۆلیسی عێراقی ته‌رمی 20 شۆفێری لۆرییان دۆزیوه‌ته‌وه که هه‌موویان ته‌قه‌یان لێکراوه و کوژراون.
هاوکات حکومه‌تی کاتی عێراقی گوتویه‌تی بۆ مه‌به‌ستی توندکردنی ئاسایش له ماوه‌ی بۆنه‌ی عاشورای موسوڵمانه شیعه‌کان، سنوره‌کانی چوارده‌وری ووڵات له 17 ی مانگی فێبریوه‌رییه‌وه بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ داده‌خرێت.
له لایه‌کی تره‌وه، کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراقی گوتویه‌تی ده‌بێت نزیکه‌ی 300 سندوقی ده‌نگدانه‌کانی ڕۆژی سی مانگی یه‌کی ڕابوردوو بژمێرێته‌وه و له‌به‌رئه‌وه ئاکامه‌کان ڕاناگه‌یه‌ندرێت هه‌روه‌کو چاوه‌ڕێ کرابوو له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاشکرا بکرێت.