شاره‌زایه‌كی یاسایی ڕۆژئاوایی ده‌ڵێت له‌وانه‌یه دادگایی كردنی دكتاتۆری پێشووی عێراقی سه‌دام حوسه‌ین و یانزده یاریده‌ده‌ری باڵای له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست پێبكات.
ئه‌و شاره‌زایه كه ڕازی نه‌بوو به ئاشكراكردنی ناوی خۆی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له به‌غدا گوتی ده‌سته‌ی دادگایی كردنی تایبه‌تی عێراقی له پێنج دادوه‌ر پێك دێت و ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئه‌گه‌ر تاوانه‌كانیش به‌سه‌ر تاوانباراندا چه‌سپێندرا، ئه‌وا له‌وانه‌یه هه‌ندێكیان حوكمی مردنیان به‌سه‌ردا بدرێت... جا به هه‌ڵواسین یان سوتاندن بێت.
هه‌ر هه‌مان شاره‌زا ئاماژه‌ی نه‌دا به‌وه‌ی كه كێ یه‌كه‌مجار دادگایی ده‌كرێت. به‌ڵام گوتی له‌وانه‌یه هه‌ندێكیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند تاوانێكیان ئه‌نجامداوه، چه‌ند جارێك دادگایی بكرێن.
له‌و تاوانانه‌ی كه سه‌دام حوسه‌ین و یاریده‌ده‌ره‌كانی رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تیه له‌وانه به‌كارهێنانی گازی كیمیاوی له ساڵی 1988 دا به سه‌ر هه‌زاره‌ها كورد له باكوری عێراق. هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌ته‌كانی ساڵی 1991 بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی شیعه‌كانی باشوری ووڵات و كوشتن‌یان.