دادگایه‌كی هۆڵه‌ندی 16 گومانلێكراوی چه‌كداری كورد دادگایی ده‌كات. دادگاكه‌ش ماوه‌ی ده‌ستگیركردنی شه‌ش له‌و گومانلێكراوانه‌ی درێژ كردۆته‌وه و فه‌رمانیداوه به مانه‌وه‌یان له زیندانیه‌كاندا بۆ سێ مانگی دیكه. له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌شدا، 10 كه‌سه‌كه‌ی دیكه دادگایی ده‌كرێت.
جێی ئاماژه پێكردنه، ئه‌و گروپه گروپێكیان پێكهێناوه تاوه‌كو پیلان بۆ هێرشی تیرۆرستی و كاری فڕاندن له دژی توركیا دابنێن. هه‌روه‌هاش تاوانبار كراون به‌وه‌ی كهه پشتگیری‌یان له ئامانجی توند و تیژییه‌كانی پارتی كاری كوردستان كردووه كه ئێستاكه به كۆنگرا گه‌ل به ناوبانگن.
گروپی چه‌كداری كۆنگرا گه‌لیس بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ ده‌بێت هه‌وڵی ده‌ستكه‌وتنی ئۆتۆنۆمی بۆ كورده‌كانی توركیا ده‌ده‌ن. له هه‌مان كاتیش‌دا، ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپی په‌كه‌كه به گروپێكی تیرۆرستی داده‌نێن.