سه‌رۆك بوش له كاتژمێر 9:00 ی شه‌و به كاتی واشنتۆن ووتاری نیشتمانی ساڵانه پێشكه‌ش ده‌كات.
له ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی ئه‌و ووتاره‌دا، خانم لۆرا بوش و جێگری سه‌رۆك دیك چینیش ئاماده ده‌بن.
كۆشكی سپی ده‌ڵێت به‌ڕێز بوش به هه‌مان شێوه باس له مه‌سه‌له‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌كات و وورده‌كاری زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌و ئامانجانه ده‌خاته ڕوو كه له ماوه‌ی ووتاری سوێندخواردنی سه‌رۆكایه‌تیدا باسی لێوه كردبوو.
سه‌رۆك بوش له ماوه‌ی ووتاره‌كه‌یدا داوا له كۆنگرس ده‌كات به‌رنامه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵگا كه به‌رنامه‌یه‌كه تایبه‌ته به ساڵاچووه‌كان به‌هێزی بكات پاش ئه‌وه‌ی پێشبینی كه‌م بوونه‌وه‌ی بوجه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه ڕاگه‌یه‌ندرابوو.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك باس له هه‌وڵه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت به شێوه‌یه‌كی زیاتر تیشك ده‌خرێته سه‌ر به‌هێزكردنی تواناكانی هێزی ئاسایشی عێراقی، به‌وه‌ی كه ئه‌فسه‌ری شاره‌زا و كۆمانده‌ری چاكیان بۆ داده‌مه‌زرێنرێت.
سه‌رۆك باس له‌وه ده‌كات كه به‌دیهێنانی ئامانجی بوونی دوو ده‌وڵه‌تی دیموكراتی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینی كه‌وا شان به شانی یه‌كتری ئاشتیانه پێكه‌وه بژین، نزیك بۆته‌وه.
به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه ناكرێت كه سه‌رۆك كاتی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كان له عێراق ڕابگه‌یه‌نێت. هه‌ندێ له یاسادانه‌رانیش داوا له سه‌رۆك ده‌كه‌ن ستراتیجی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له عێراق دیاری بكات.