له کاتێکدا که ژماردنی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له به‌غدا به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیرانی کاتی عێراقی ئه‌یاد عه‌للاوی ده‌ستی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری پارته سه‌ره‌کیه‌کانی ووڵاتدا کۆبۆته‌وه. ئه‌م ووتوێژانهش به مه‌به‌ستی دانوساندنه له‌سه‌ر داهاتووی عێراق.
ئه‌یاد عه‌للاوی له ماوی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا که هه‌ندێک له ڕێبه‌رانی پارته سیاسیه‌کان به‌شدارییان تیادا کردووه، جه‌خت ده‌کاته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌شداری له حکومه‌تی نوێی داهاتوودا بکه‌ن.
هاوکات یه‌کێتی زانایانی ئاینی سه‌ر به سوننیه‌کان گوتویانه هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕه‌وا نه‌بوون چونکه ژماره‌یه‌کی زۆری سوننیه‌کان به‌شدارییان تیادا نه‌کردووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی نوێ باوه‌ڕپێکراو نابێت تاوه‌کو ده‌ستورێکی نوێی ووڵاته‌که دابنێت.