ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی ئاریاڵ شارۆن ده‌ڵێت ڕێبه‌ری ئیسرائیلی ڕازی بووه به بانگهێشته‌که‌ی میسر بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینیه‌کان مه‌حمود عه‌باس له هه‌فته‌ی داهاتوودا و له هاوینه‌هه‌واری شه‌ره‌م ئه‌لشێخ له‌سه‌ر ده‌ریای سوور.
ئۆفیسی به‌ڕێز شارۆن گوتویانه سه‌رۆکی میسری حوسنی موباره‌ک له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوودا میوانداری ئه‌و لوتکه‌یه ده‌کات و ئه‌مه‌ش به یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی ئاست به‌رزی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌کان داده‌نرێت که له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابووردودا به ئه‌نجام گه‌یه‌ندرابێت.
هه‌ر له دوای هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز عه‌باس وه‌ک ڕێبه‌ری نوێی فه‌له‌ستینیه‌کان بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ڕێبه‌ری پێشوو یاسر عه‌ره‌فات، ئه‌م لوتکه‌یه پێشبینی کرابوو به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز عه‌باس هه‌وڵی ڕاگرتنی هێرشی چه‌کداره فه‌له‌ستینیه‌کانی دا که له دژی ئیسرائیلیه‌کان ئه‌نجام ده‌درێن.