توركیا نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نوێی عێراق وا له كورده‌كان ده‌كات كۆنتڕۆڵی شاری ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی كه‌ركوك بكه‌ن. له‌م باره‌یه‌شه‌وه، ڕێبه‌رانی توركی له لایه‌ن شاندی نێراوی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكیه‌وه دڵنیا كراونه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه كه‌ركوك كێشه‌یه‌كه كه ده‌بێت هه‌موو عێراقیه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، دۆگلاس فه‌یت (Douglas Feith) - یاریده‌ده‌ری پنتاگۆن بۆ سیاسه‌تی به‌رگری به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا عه‌بدوڵڵا گول ی ڕاگه‌یاندبوو كه‌وا ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به‌وه‌ی كه یه‌كێتی خاكی عێراق بپارێزێت. كاربه‌ده‌ستی پنتاگۆن بۆ كاروباری سیاسی گوتیشی كێشه‌ی كه‌ركوك مه‌سه‌له‌یه‌ك نیه كه‌وا یه‌ك گروپ بڕیاری له‌سه‌ر بدات، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موو عێراقیه‌كان به گشتی بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، به‌ڕێز گول گوتیشی ئه‌گه‌ر هاتوو بارودۆخێكی نائارامی نه‌ژادی له كه‌ركوكدا په‌یدا ببێت، ئه‌وا گه‌لی توركیا فشار ده‌خاته سه‌ر حكومه‌ت وه‌ڵام بداته‌وه.
توركیا خه‌می ئه‌وه‌یه‌تی كه‌وا كورده‌كانی باكوری عێراق كاریگه‌ری خۆیان له‌و ناوچه‌یه‌دا بۆ دامه‌زراندنی ووڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ به‌كار بهێنن و ئه‌وه‌ش هانی كورده‌كانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا بدات جیا ببنه‌وه.