سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و حكومه‌ته‌ی عێراق كه له رۆژی یه‌كشه‌ممه داده‌مه‌زرێ داوا بكات ئه‌مریكا هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه ئه‌وا ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان هێزه‌كانی له عێراق ده‌كشێنێته‌وه. به هه‌ر حاڵ سه‌رۆك ده‌ڵێت بڕوا ده‌كات ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه نوێیه داوا بكات هێزی هاوپه‌یمانان بمێننه‌وه به‌لایه‌نی كه‌م تا ئه‌و كاته‌ی عێراق بتوانێ شه‌ڕ بكات. له ووتوێژێكدا كه له ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕۆژنامه‌ی New York Times بڵاو بۆته‌وه سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت زۆربه‌ی ڕێبه‌ره عێراقییه‌كان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كراوه ده‌ڵێن هێشتا كاری زۆر ماوه ئه‌نجام بدرێ به‌ر له‌وه‌ی ئاماده بێت كه ئاسایشی خۆی به‌ڕێوه به‌رێ.