وەزیری دەرەوەی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سۆلانا هۆشداری ئه‌وەیداوە كه‌وا ناجێگیری بارودۆخی سیاسی له عێراقدا په‌یدا دەبێت ئه‌گه‌ر هاتوو موسوڵمانه سوننیه‌كان به‌ردەوام بن له به‌ڵێنه‌كانیان بۆ به‌شدار نه‌بوون له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
به‌ڕێز سۆلانا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌ردەم په‌رله‌مانی ئه‌وروپیدا له بروكسل ئه‌و هۆشدارییه‌ی دا پاش ئه‌وەی ڕێبه‌رە سوننیه‌كان به به‌ردەوامی هه‌ڕەشه‌ی به‌شدار نه‌بوون دەكه‌ن و مه‌ترسی ئه‌وەیان هه‌یه یاخیبوانی عێراقی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه تێك بدەن.
هه‌ندێ له شیكه‌رەوە ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپیه‌كان مه‌ترسی ئه‌وەیان هه‌یه كه‌وا ئه‌گه‌ر هاتوو سوننیه‌كان به شێوەیه‌كی پێویست نوێنه‌رایه‌تی خۆیان له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقیدا نه‌که‌ن ئه‌وا له‌وانه‌یه بكه‌ونه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی شیعه‌كانی ووڵاته‌كه‌دا.
جێی باسه، به‌شی زۆری سوننیه‌كان له سه‌ردەمی سه‌دام حوسه‌ین دا دەسه‌ڵاتی زۆریان هه‌بوو.