سه‌رۆك وەزیرانی پێشووی ئیسرائیلی شیمۆن پێرێز هۆشداری كاربه‌دەستانی ووڵاته‌كه‌ی كردووە كه هه‌ڵوێستی یه‌ك لایه‌نانه له دژی ئێران وەرنه‌گرن.
به‌ڕێز پێرێز له ماوەی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی ئیسرائیلی‌دا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی ئێران كێشه‌ی سه‌رەكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاسته و ئاماژەی به به‌رنامه‌ی ناوەكی ئێران و پشتگیرییه‌كانی ئه‌و ووڵاته له ڕاپه‌ڕینی فه‌له‌ستینیه‌كان كرد.
به‌ڵام گوتیشی دەبێت ئیسرائیل ڕێگه به جیهان بدات مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكات و كار له‌سه‌ر هه‌ڵوەشاندنه‌وەی ئه‌و به‌رنامه‌یه بكات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ش، سه‌رۆكی ئاژانسی سیخوڕی ئیسرائیلی موساد گوتی به‌رنامه‌ی ناوەكی ئێران له ئایندەیه‌كی نزیكدا دەگاته هه‌نگاوێك كه گه‌ڕانه‌وەی نابێت.