ئوتومبێلێكی بۆمبكراو بوه‌ته هۆی كوشتنی 14 كه‌س و برینداركردنی فه‌ره‌تر له 40 كه‌س له كاتی به‌جێ هێشتنی مزگه‌وتێكی شیعه‌كان، پاش نوێژی جه‌ژنی قوربان، له شاری به‌غدا.
هێرش بردنه سه‌ر شیعه‌كانی عێراق، پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 ئه‌م مانگه فه‌ره‌تر بوه‌ته‌وه. ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئیمرۆ هه‌ر رۆژێك پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی كاسێتێكی ده‌نگی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی تیرۆریسته‌كان، ئه‌بو مسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی، هاتووه له تاوانبار كردنی شیعه‌كان بۆ شه‌ڕكردنییان شان به‌شانی هێزه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای توندوتیژی به‌زه‌ییانه، له ده‌نگ وه‌رگرتنێكدا كه له‌لایه‌ن رێكخراوه كۆماریه‌كانه‌وه له ئه‌مریكا ئه‌نجام دراوه، وا نیشان ده‌دات 80% عێراقییه‌كان له‌وانه‌یه ده‌نگ بده‌ن وه 50% سونییه‌كان نزیكه‌ی 1900 كه‌س له 16 ئوستاندا ده‌نگییان وه‌رگیراوه.
له هه‌مان كات له باشووری عێراق، سه‌ربازێكی ئیتالی مردووه پاش ته‌قه‌كردن له هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی. ئیتالیا نزیكه‌ی 3000 سه‌ربازی له باشووری عێراقدا هه‌یه.