سه‌ربازەكانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵمه‌تی نوێیان له شاری موسڵی باكوری عێراق دەستپێكردووە تاوەكو یاخیبووە گومانلێكراوەكان دەستگیر بكه‌ن و دەست به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا بگرن.
ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانی دابین كردنی ئاسایش له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا. له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت له ماوەی شه‌وی ڕابوردودا نۆ كه‌س گیراوە و له ماوەی دوو هه‌فته‌ی ڕابوردودا 200 كه‌س دەستگیر كراوە.
له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌شدا، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری موسڵ كه‌وته به‌ر هێرش، به‌ڵام هیچ قوربانیه‌كی لێنه‌كه‌وته‌وە.
له شارۆچكه‌ی بێیجی باشوری موسڵیش، كاربه‌دەستان دەڵێن كارمه‌ندێكی ئاوەدانكردنه‌وەی خه‌ڵكی به‌رازیل دیارنه‌ماوە پاش ئه‌وەی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا بۆسه‌یه‌كی بۆ دانرابوو. هه‌ر له ماوەی هه‌مان هێرشدا، كۆنتراكته‌رێكی به‌ریتانی و عێراقیش كوژراوە.
له لایه‌كی ترەوە، كاربه‌دەستانی چینی دەڵێن ئه‌وان كار له‌گه‌ڵ مه‌لا ئاینیه‌كاندا دەكه‌ن به‌و هیوایه‌ی ئه‌و هه‌شت بارمته چینیه ئازاد بكه‌ن كه له لایه‌ن یاخیبوانه‌وە فڕێندرابوون و هه‌ڕەشه‌ی كوشتن‌یان كردبوون.