هه‌شت ووڵاتی چینی له عێراق فڕێندراون و یاخیبوان هه‌ڕەشه‌ی كوشتن‌یان كردوون.
وێنه‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و بارمتانه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا و له چه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیرە بڵاوكرایه‌وە و تیایدا چه‌كداران دەڵێن ئه‌گه‌ر هاتوو چین له ماوەی 48 سه‌عاتدا ڕۆڵی خۆی له عێراقدا ڕوون نه‌كاته‌وە، ئه‌وا ئه‌وان ئه‌و فڕێندراوانه دەكوژن.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕەسمی چینی له پاشدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵی فڕاندنه كردوو گوتی كارمه‌ندی ئاوەدانكردنه‌وە و بیناكردنه‌وە بوون له‌سه‌ر پرۆژەی دەزگایه‌كی عێراقی كاریان كردووە.
له هه‌مان كاتدا، قسه‌كه‌ری ڤاتیكان دەڵێت ئه‌و ڕفێنه‌رانه باسل جۆرجیس كاسموسای قه‌شه‌ی كه‌نیسه‌یه‌كی كاتۆلیكی سورییان له شاری موسڵی باكوری عێراق ئازاد كردووە. هه‌ر هه‌مان قسه‌كه‌ر گوتی ئه‌وان هیچ جۆرە پارەیه‌كیان بۆ ئازادكردنی ئه‌و پیاوە ئاینیه نه‌داوە كه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا فڕێندراوە.
قه‌شه‌كه به ڕادیۆی ڤاتیكانی ڕاگه‌یاندبوو كه‌وا ئه‌و به شێوەیه‌كی باش ڕەفتاری له‌گه‌ڵدا كراوە.