سێ چه‌كداری فه‌ڵه‌ستینی هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئیسرائیلی له خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی كارنی پاش ئه‌وه‌ی بۆمبیان به‌كار هێنا بۆ كونكردنه دیواری باڵه‌خانه‌كه. هه‌ر له ئاكامی ئه‌م هێرشه‌دا هه‌ر سێ چه‌كداره فه‌ڵه‌ستینیه‌كه كوژراون.
له‌شكه‌ری ئیسرائیل ده‌ڵێت بێ له‌و هێرشه، فه‌ڵه‌ستینیه‌كان هێرشێكی خومپاره‌ییشیان كردۆته سه‌ر ئه‌و كارمه‌نده فریاگوزاریانه‌ی له بنكه‌كه‌ی كارنی بوون بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان.
سێ رێكخراوی میلیشیایی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان حه‌ماس و هێزی شه‌هیدانی ئه‌لئه‌قسا و به‌ره‌ی به‌رگری میللی به‌رپرسیێتی خۆیانیان له‌و هێرشه ڕاگه‌یاندووه.
له‌وه‌تای ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه كه مه‌حمود عه‌باس به سه‌رۆكی نوێی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان هه‌ڵبژێردراوه ئه‌مه یه‌كه‌مین هێرشی وا گه‌وره‌یه ئه‌نجام درابێت كه چه‌ندان جار داوای ڕاگرتنی توندوتیژیه‌كانی كردووه.
هه‌ر به ماوه‌یه‌كی كه‌میش پاش ئه‌و هێرشه‌ی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان، هه‌لیكۆپته‌ره جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل موشه‌كیان گرتۆته بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی له غه‌ززه. ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌و بنكه‌یه په‌یوه‌ندی به میلیشیا فه‌ڵه‌ستینیه‌كانه‌وه هه‌یه.