یاخیبوان له عێراق هێرشه توند و تیژییه‌كانیان له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سی مانگیه‌كی پتر كردووە و دوو یاریدەدەری دەسه‌ڵاتدارێتی باڵای شیعه‌كان ئایه‌توڵڵا عه‌لی ئه‌لسیستانیان كوشتووە.
كاربه‌دەستان گوتویانه یاخیبوان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا شێخ مه‌حمود ئه‌لمه‌دینی و كوڕەكه‌یی و چوار پاسه‌وانی تایبه‌تیان له باشوری به‌غدا كوشتووە. هه‌روەها یاریدەدرێكی تریشیان به مردوویه‌تی له ئۆفیسی ئایه‌توڵڵا ئه‌لسیستانیدا له نه‌جه‌ف بینیوە.
ئایه‌توڵڵا ئه‌لسیستانی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ربژار نه‌كردووە، به‌ڵام پشتگیری له هاوبه‌ندی عێراقی یه‌كگرتوو دەكات كه ئه‌وەش هاوپه‌یمانیه‌كی شیعه‌كانه و پێشبینی دەكرێت ژمارەیه‌كی زۆر كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی به‌رنه‌وە.
له لایه‌كی ترەوە، كۆمه‌ڵێك چه‌كدار شه‌ش كارگوزاری توركیان له به‌غدا فڕاندووە. له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەیه‌ی ئۆتۆمبیلێكیش له شاری به‌عقوبه به لایه‌نی كه‌مه‌وە سێ كه‌س كوژراوە. له ماوەی دوو پێكدادانی جوداشدا دوو ما‌رینزی ئه‌مه‌ریكی له شاری فه‌للوجه كوژراوە و سه‌ربازێكیش له نزیك شاری موسڵ كوژراوە.