یاخیبوان له هێرشه تیرۆرستیه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزەكانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و كاربه‌دەستانی حكومه‌تی عێراقی به‌ردەوامن. یه‌كێك له ئامانجه‌كانیان تێكدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقه. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، عێراقیه‌كان 275 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كاتی هه‌ڵدەبژێرن و ئه‌وانیش له پاشدا دەستورێكی نوێی عێراق دادەنێن.
ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیرانی كاتی عێراقی دەڵێت ئه‌و هێرشانه نابنه هۆی تێكدانی دەنگدانه‌كان، " ئێمه به‌ڵێنمانداوە" ... به هاوكاری هێزەكانی نێونه‌ته‌وەیی ڕووبه‌ڕووی هه‌موو كێشه و گیروگرفتێك دەبینه‌وە.
كۆڵن پاوەڵ وەزیری دەرەوەی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكاش پێی وایه هیچ بژارێكی تر له جیاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سی مانگی یه‌كی عێراق نیه. به‌ڕێز پاوەڵ دەڵێت گه‌لی عێراقی شایسته‌ی ئه‌وەن بواریان بدرێتێ بۆ ئه‌وەی چۆنێتی حوكمڕانی خۆیان دەستنیشان بكه‌ن.
به‌ڕێز پاوەڵ دەڵێت: " هه‌ڵوێستی ئێمه و حكومه‌تی كاتی عێراقی و خواستی گه‌لی عێراق هه‌مووی له‌گه‌ڵ ئه‌وەدایه كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجام بدرێت. ئێستاكه نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان و دراوسێكانی عێراق پشتگیری له‌م هه‌ڵبژاردنه دەكه‌ن. له‌به‌رئه‌وە ئێمه به‌رەو پێشه‌وە دەڕۆین و هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجام دەدەین و هیوادارین هه‌ڵبژاردنه‌كه بوار به گه‌لی عێراقی بدات له‌سه‌ر چۆناهی حوكمڕانی خۆیان بڕیار بدەن و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كاتی دەستنیشان بكه‌ن."
به‌ڕێزی وەزیر گوتیشی ئه‌و هیوادارە به‌شی زۆری عێراقیه سوننیه‌كان هه‌ست دەكه‌ن به‌وەی كه بوارێكی ڕەوایانه‌یان پێدراوە بۆ ئه‌وەی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن.
سه‌رۆك جۆرج دەبلیو بوش گوتویه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌روەك خاڵی وەرگه‌ڕان دەبێت.
بوش دەڵێت" كێ دەیزانی كه‌وا له‌م كاته‌ی مێژوودا هه‌ڵبژاردن له عێراق دەكرێت؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وەشدا، هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر ئه‌نجام دەدەین... به‌شی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ش خۆشحاڵن به‌وەی كه‌وا هه‌ڵبژاردن له ناو خاكی عێراقیدا به ئه‌نجام دەگه‌یه‌ندرێت، بێجگه له چه‌ند كه‌سانێك نه‌بێت كه دەیانه‌وێت ڕێڕەوی دیموكراسی ڕاگرن."
به‌ڕێز بوش گوتیشی " هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی فه‌له‌ستینیه‌كاندا كه له نۆی مانگی یه‌كدا به‌ڕێوە چوو، مانگی یه‌كی ساڵی 2005 دەكه‌نه مانگێكی مێژوویی."