چه‌كداران له عێراق یاریدەدەری باڵای ڕێبه‌ری شیعه‌كان ئایه‌توڵا عه‌لی ئه‌لسیستانیان كوشتووە كه هه‌ردەم پشتگیری له هه‌ڵبژاردنه نیشتمانیه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی كردووە كه بڕیارە له سی مانگی یه‌كدا ئه‌نجام بدرێت.
ئۆفیسی ئایه‌توڵا ئه‌لسیستانی دەڵێت مه‌حمود ئه‌لمه‌داین له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا و له شاری دێرینی سه‌لمان پاك له باشوری به‌غدا خۆیی و كوڕەكه‌یی و چوار پاسه‌وانی تایبه‌تی گیانیان له دەستدا.
جێی باسه له‌م ماوەیه‌ی دواییدا، یاخیبوان له عێراقدا كارمه‌ندانی هه‌ڵبژاردن و كاندیدەكانی هه‌ڵبژاردن و كاربه‌دەستانی حكومه‌تی عێراقیان كردۆته ئامانجی هێرشه توند و تیژییه‌كانیان و وا باوەڕدەكه‌ن به‌و شێوەیه پرۆسه‌كانی دەنگدان تێك دەدەن.