ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له‌و چواردە ووڵاتانه‌ی سه‌رانسه‌ری جیهان كه تیایدا عێراقیه‌كان دەتوانن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی سی مانگی یه‌ك بكه‌ن. شوێنی تایبه‌ت بۆ دەنگدان له پێنج شاری ئه‌مه‌ریكادا ته‌رخان كراوە.
كاربه‌دەستان دەڵێن نزیكه‌ی 250،000 عێراقی كه له ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا دەژیت مافی دەنگدانی هه‌یه و هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئامادەكردنی بنكه‌كانی دەنگدان له ئارادایه.
عێراقیه‌كان له ئه‌مه‌ریكا دەتوانن له ڕۆژی 17-23 ی مانگی یه‌ك خۆیان ناونوس بكه‌ن و له ڕۆژی 28-30 مانگی یه‌كیش دەتوانن بچن بۆ بنكه‌كان و دەنگی خۆیان بدەن. ئه‌م له كاتێكدا له عێراق هه‌ر دەتوانرێت له سی مانگی یه‌كدا دەنگ بدرێت.
ئه‌و شارانه‌ش كه بنكه‌ی دەنگدانه‌كانی لێیه بریتین له واشنتۆن، شیكاغۆ، دیترۆیت، لۆس ئه‌نجلس و ناشڤڵ. ئه‌و كه‌سانه‌ش كه دەیانه‌وێت له ئه‌مه‌ریكا دەنگ بدەن، دەبێت به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست له بنكه‌كاندا پێشكه‌ش بكه‌ن كه تیایدا مافی دەنگدانیان دەسه‌لمێنێت. به‌ڵام هیچ ڕێگه‌یه‌كی تری دەنگدان له ڕێگه‌ی پۆسته‌وە نیه.