كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان كردۆته سه‌ر هۆتێلێكی ناوەندی به‌غدا و له ئه‌نجامدا شه‌ش كه‌سیان كوشتووە و شه‌ش كارگوزاری توركیان فڕاندووە.
دەسه‌ڵاتداران دەڵێن ئه‌و ڕووداوە له زوویه‌كی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا ڕوویداوە له كاتێكدا كه چه‌كداران ته‌قه‌یان له پاسێكی بچووك كرد كه هاتبوو كارگوزارەكان له هۆتێله‌كه هه‌ڵبگرێت.
له لایه‌كی ترەوە، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا دەیان گومانلێكراوی یاخیبوانیان له سه‌رانسه‌ری عێراقدا دەستگیركردووە پێش ئه‌وەی كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سی مانگی یه‌ك ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رۆك وەزیر ئه‌یاد عه‌للاوی و سه‌رۆك بوش‌یش سورن له سه‌ر ئه‌وەی كه دەبێت هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.