له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا و له شاری كه‌ركوك ئه‌ندازیارێكی كورد به ناوی سه‌ردار موحه‌ممه‌د فڕێندراوە و تاوەكو ئێستا چارەنوسی نه‌زانراوە.
له لایه‌كی ترەوە، نارنجۆكێك بۆ ئۆتۆمبیلی كارمه‌ندێكی كۆمپانیای نه‌وتی عێراقی دانرابوو، به‌ڵام توانرا له لایه‌ن پۆلیسه‌وە پوچه‌ڵ بكرێته‌وە بێ ئه‌وەی هیچ زیانێكی گیانی بكه‌وێته‌وە.
له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا یه‌حیا به‌رزنجی له شاری كه‌ركوكه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.