چه‌كدارە فه‌له‌ستینیه‌كان له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا هێرشیان كردۆته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززە كه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وە داگیركراوە. له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌دا یه‌ك كه‌سی سیڤیڵ كوژراوە و سێ سه‌رباز برینداربووە. باوەڕدەكرێت له ماوەی پێكدادانه‌كه‌دا چه‌كدارێكیش كوژرابێت.
قسه‌كه‌ری له‌شكری ئیسرائیلی جه‌ختی له‌م هێرشه كردووە و گوتویه‌تی له نزیك نیشته‌جێیه‌كی جوله‌كه‌كان له مۆراگ له باشوری كه‌رتی غه‌ززە ڕوویداوە. گروپی جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستینیه‌كانیش به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه نیشانداوە.
جێی باسه، ئه‌م هێرشه دوا به دوای هه‌ڵمه‌ته‌كانی مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی دەسه‌ڵاتی فه‌له‌ستینیه‌كان هات كه بانگه‌شه‌ی كۆتایی هێنانی توند و تیژی و دەستپێكردنه‌وەی ووتوێژەكانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا كردبوو.