ئاژانسێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان بۆ كاروباری ئاوارەكان دەڵێن زۆربه‌ی دانیشتوانی شاری فه‌للوجه كه له پێش په‌لاماردانه‌كانی له‌شكری ئه‌مریكی بۆ له‌ناوبردنی یاخیبوان ڕایانكردبوو، چاوەڕوانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سی مانگی یه‌ك دەكه‌ن بۆ ئه‌وەی بڕیاری گه‌ڕانه‌وە بۆ شارەكه‌یان بدەن یان نا.
نزیكه‌ی نیوەی شارەكه بۆ دانیشتوانی كراوەیه و باوەڕدەكرێت ژمارەیان زیاتر له چارەكه ملیۆنێك بێت. به‌ڵام ئه‌م ئاژانسه‌ی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان دەڵێت تاوەكو ئێستا كه‌مترێك له 10،000 هه‌زار كه‌س بۆ ناو شارەكه گه‌ڕاوەته‌وە.
به پێی ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوخۆی شارەكه‌دا سازكراوە، به‌شی زۆریان دوودڵن له‌وەی كه بگه‌ڕێنه‌وە چونكه بارودۆخی ئاسایش توندە و كاروبارە خزمه‌تگوزارییه‌كان وەك نه‌خۆشخانه‌كان و ئاو و كارەبا هێشتا به ته‌واوەتی دابین نه‌كراوە.
هه‌ندێك له دانیشتوانی ئه‌و شارەش چاوەڕوانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كانیان نه‌كردووە، به‌ڵكو زەوییان له دەرەوەی شاری فه‌للوجه كڕیوە و به نیازی ئه‌وە نین جارێكی تر بگه‌ڕێنه‌وە ئه‌و شارە وێرانكراوە.