ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیری كاتی عێراق دەڵێت له‌شكری عێراق گه‌ورە دەكرێت و ژمارەی سه‌ربازەكانی دەگهیهندرێته 150،000 هه‌زار سه‌رباز ئه‌مه‌ش له پێناو ڕووبه‌ڕوبونه‌وەی هێرشه خوێناوییه‌كانی یاخیبوان كه ته‌نها له ماوەی هه‌فته‌ی ڕابوردودا بوونه هۆی كوشتنی 100 عێراقی.
به‌ڕێز عه‌للاوی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌غدا گوتی بڕی 2.2 ملیار دۆلاری بوجه‌ی ئه‌مساڵی بۆ فراوانكردنی له‌شكر و دابینكردنی چه‌ك ته‌رخان كردووە.
له هه‌مان كاتدا، توند و تیژییهكان له سه‌رانسه‌ری عێراقدا به‌ردەوامه. تۆڕی تیرۆرستی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی به‌رپرسێتی خۆی پیشاندا به‌رامبه‌ر به‌و ته‌قینه‌وەیه‌ی تكریت كه بووە هۆی كوشتنی شه‌ش ئه‌فسه‌ری پۆلیس و بریندار بوونی ژمارەیه‌كی تر لێیان.
له ناوچه‌ی سێگۆشه‌ی مه‌رگیش له باشوری به‌غدا به‌هۆی بۆمبێكی چێنراوی سه‌ر شهقامهوە حه‌وت نه‌فه‌ری ناو پاسێكی بچووكی تێپه‌ڕبوو كوژراوە.
دوای ڕوودانی تهقینهوەیهكیش، پیاوانی دەزگای ئاگر كوژێنهوە له هه‌وڵی كوژانهوەی ئه‌و ئاگرەدا بوون كه له بۆرییه‌كی نه‌وتی باكوری به‌غدا كهوتبۆوە.