كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له جێگری سه‌رۆكی دەزگای پۆلیسی به‌غدا كردووە و له ئه‌نجامدا گیانی له دەستداوە.
كاربه‌دەستانی عێراقی دەڵێن ئه‌م كوشتنه‌ی عامر نایف و كوڕەكه‌ی كه خۆی به خۆی ئه‌فسه‌ری پۆلیسه پاش ئه‌وەی له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه له ماڵه‌كه‌ی خۆیان له گه‌ڕەكی دۆرەی باشوری به‌غدا دەرچوون.
ئه‌م كاری كوشتنه‌ش له شه‌ش ڕۆژ دوای كوشتنه‌كه‌ی پارێزگاری به‌غدا و شه‌ش پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانیه‌وە هات كه له كاتی چونیان بۆ سه‌ر كار هێرشیان كرابووە سه‌ر.
له لایه‌كی ترەوە، د‌ەسه‌ڵاتداران دەڵێن هێرشبه‌رێكی خۆكوژ به خۆیی و ئۆتۆمبیلێكی ناڕاسته‌قینه‌ی پۆلیسه‌وە كه پڕ بوو له كه‌رەسته‌ی ته‌قینه‌وە خۆی كرد به ناو بنكه‌یه‌كی پۆلیس له باشوری به‌غدا و بووە هۆی كوشتنی سێ كه‌س و بریندار بوونی حه‌وت كه‌سی دیكه.
سه‌رۆك وەزیری كاتی عێراقی ئه‌یاد عه‌للاویش له درەنگانێكی هه‌مان ڕۆژدا، گرتنی چه‌ند گومانلیكراوێكی تیرۆرستی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌وانه ئه‌ندامی پێشووی پارتی به‌عسی هه‌ڵوەشاوەی سه‌دام حوسه‌ین بوون.